راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم
05:18 - 26/03/2023
306 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن
شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دوایین پێشهاته‌كانیان تاوتوێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وت باسیله‌وه‌كردووه "لە کۆبوونەوەکەدا میکانزم
و پێشهاتی نوێی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، ئەمەش دوابەدوای بڕیارەکەی
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 23ـی ئاداری 2023ـی دەستەی دادوەرانی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی
لە پاریس، سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە داوایەکی عێراق کە لە دژی تورکیا بەرزیکردبووە،
بەهۆی سەرپێچیکردنی رێککەوتنی ساڵی 1973ـی هێڵی بۆڕیی عێراق و تورکیا".
وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌قی
بڕیاره‌كه به‌مشێوه‌یه بڵاوكردوه‌ته‌وه" پێویستە حکومەتی تورکیا، گوێڕایەڵی
رێنماییەکانی لایەنی عێراقی بێت لەبارەی نەوتی خاوی هەناردەکراوی عێراق بۆ سەرجەم
ناوەندەکانی کۆگاکردن و رۆیشتن و وێستگەی کۆتایی".
شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه، چوونی شانده‌كه دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ شه‌ممه 25ی ئازار ناوه‌ڕۆكی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و دژی توركیا بڕیاریدا.
دوای بڕیاره‌كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆرییه‌وه ڕاگیرا.