وهزارهتی دارایی: چوار ههزار و 189 كهس بهنایاسایی دوو موچهیان ههبووه
04:04 - 19/03/2023
86 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
وەزارەتی دارایی و ئابوری، دۆسیەی
٤١٨٩ فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی
نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە.
وهزارهتهكه ئهمرۆ له راگهیهندراوێكی
ئاماژهی بهوهكردووه، بەپێی بڕیاری کۆتایی لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت
بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ( ١٠٨١٩ ) دە هەزارو هەشت سەدو نۆزدە
مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون.
باسلهوهكراوه، دوای تەواوکردنی
ڕێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن
لیژنەی تایبەتمەند، لە کۆی ( ١٠٨١٩ ) دە هەزارو هەشت سەدو نۆزدە دۆسیەی دوو
مووچەیی، دەرکەوت کە ( ٤١٨٩ ) چوار هەزارو سەدو هەشتا و نۆ دۆسیەیان بەنایاسایی
دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی.
١-١٩٧٣ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی
خانەنشینیان وەرگرتووە.
٢-١٨٤٩ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی
فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە.
٣-٣٦٧ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان
وەرگرتووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی
سەرجەم ئەو مووچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی
چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تا لە ڕێگای دەستەکانیانەوە ووردبینی لە
ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بکەن کەلە دوای ( ٢٠٢٠/٧/١ ) بەدواوە
بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین کات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ
خەزێنەی گشتی. بهپێی راگهیهندراوهكه.