گەنجێک دایک و باوکى خۆى کوشت
10:27 - 19/03/2023
60 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_عێراق
شەوی رابردوو گەنجێک لە شاری بەغداد دایک و
باوکی خۆى کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە،
“شەوی رابردوو لە ناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی شاری بەغداد کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە خێزانەکەی
کرد و دایک و باوکی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد و دواتر هەڵات”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بە پشتبەستن بە زانیارییە
هەواڵگرییەکان توانرا هەر لە شاری بەغداد تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبەسەر چەکەکەشیدا
بگیرێت کە هەوڵیدابوو لە زبڵداندا بیشارێتەوە”.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، “لێکۆڵینەوە لەگەڵ
تۆمەتبار بەردەوامە و پەڕاوی بۆ کراوەتەوە”.