دۆناڵد ترەمپ: رۆژى سێشەممە دەستگیردەکرێم
09:14 - 19/03/2023
174 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_جیهانى
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایكرد،
پێشبینی دەکات رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەلایەن داواكاری گشتیی ناوچەی مانهاتن ده‌ستبه‌سه‌ربکرێت
لە پەیوەندی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانیدا، بۆیە داوای نیشاندانی ناڕەزایەتی دەکات.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
تروس، رایگه‌یاندووه: "ئێستا، دزەپێکردنه نایاساییه‌كان كه لە نووسینگەی
گه‌نده‌ڵ و ئێجگار سیاسیی داواکاری گشتیی ناوچەی مانهاتنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه،
كه سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن جۆرج سۆرۆسه‌وه پاره‌دار ده‌كرێت و له هه‌وڵدان
ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ بۆ تاوانه‌كانیان زیادبكه‌ن، دزه‌پێكردنه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن
بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هیچ تاوانێك بسه‌لمێندرێت، له‌رێگه‌ی چیرۆكه كۆنه‌كانه‌كه‌وه
كه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه (له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری گشتییه‌وه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه)،
كاندید كۆماریخوازه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه به جیاوازییه‌كی زۆر له پێشه‌وه‌یه
و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، رۆژی سێ شه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. ناڕه‌زایه‌تی
ده‌رببڕن، وڵاته‌كه‌مان وه‌ربگرنه‌وه".
ترەمپ وردەکاریی له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌وه چاوەڕێی
ده‌ستبه‌سه‌رکردن دەکات باس نه‌كردووه، بەڵام تیمی پارێزەرانی له لێدوانیاندا بۆ
میدیاکانی ئەمریکا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه سەرۆکی پێشووی وڵات چاوەڕێی تۆمەتبارکردنە
و خۆی بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو ئامادە دەکات.
رۆژی ١٧ی ئادار دادگای ناوچەی مانهاتن، پارێزەری
ترەمپ، ئیڤان کۆرکۆرانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی ئیفاده‌ی لێوه‌ربگرێت سەبارەت بەو
"بەڵگەنامە نهێنی"یانه کە لە كۆشكه‌كه‌ی تره‌مپ له مارا لاگۆ، دەستی بەسەردا
گیرابوو.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت داواکارانی گشتی نیویۆرک
نزیکن لەوه‌ی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر سەرۆکی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت
به‌و ١٣٠ هەزار دۆلاره‌ی بە ئەستێرەی پۆرن، ستۆرمی دانیێڵز دراوه.
دانیێڵز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات تره‌مپ به‌ر
له‌وه‌ی بچێتە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکاوه، پەیوەندیی لەگەڵیدا هەبووە و به‌ر
له هەڵبژاردنه‌كانی سەرۆکایەتی ساڵی له ٢٠١٦دا، ١٣٠ هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ
ئه‌وه‌ی بێده‌نگ ببێت.
سەرچاوە: ئاژانسى ئەنادۆڵو