567 کوردستان

مەسرور بارزانى پەیامێکى نوێى بۆ یەکێتى نارد

07:33 - 18/03/2023

زەمەن_هەرێمى کوردستان


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزیرەکانى یەکێتى دەکات بگەڕێنەوە ئەنجومەنى وەزیران.



ئەمڕۆ شەممە 18/3/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی ئاهەنگی پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە باڵیۆز و نێردەی وڵاتان لە چیای کۆڕەک بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی، گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی، لە دوایین کۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتووین لەسەر ئەوەی کێشە و جیاوازییەکانمان بکەینە دەرفەت و زۆرێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانمان چارەسەر بکەین".

وتیشی: "داوا لە تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەزیرەکانیان لە جێگری سەرۆکی حکوومەت دەکەم بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، وە کورسیەکەی خۆیان ئەنجوومەنی وەزیران بکەنە شوێنێک بۆچارەسەری کێشەکان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن