پێش هەڵبژاردن هەڕەشەکان لەسەر عێراق توندتر دەبنەوە
07:27 - 06/11/2025
زەمەن پرێس
مۆشێ ئێلعاد کۆڵۆنێڵی
یەدەگ لەسوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، توندترین هۆشدارییان گه‌یاندوه‌ته عێراق
لەبارەی "دەستبردن بۆ سنورەکانی ئوردن"، ده‌شڵێت، " هه‌ر هەنگاوێكى
له‌و جۆره‌مان بە"هێڵی سور" ناوبردوه".
ئێلعاد
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی i 24 NEWSی
ئیسرائیلی ئەو لێدوانیداوەو ئەوەش لەسەروبەندی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەهەوڵەکانی
ئێران بۆ بەکارهێنانی میلیشیا عێراقییەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسرائیل
لەڕێگای سنورەکانی ئوردنەوە.
ئێلعاد ڕونیکردوه‌ته‌وه،
ئەو ڕاپۆرتانەی باسیان لەنیازەکانی کۆمەڵێک میلیشیای عێراقی دەکرد بۆ گەیشتن
بەئیسرائیل لەڕێگەی ئوردن‌و کەناری ڕۆژئاوا، بەدینەهاتون دوای ئەوەی ئیسرائیل
"چەندینجار هەڕەشەی" لەعێراق کردوە.
ئەو فەرماندە
سەربازییە ئیسرائیلییە جەختیکردوه‌تەوە، ئیسرائیل لەڕێگەی "لایەنێکی
سێیەمەوە" بەعێراقییەکانی ڕاگەیاندوە کە ڕێگە بەدەستبردن بۆ سنورەکانی ئوردن
نادات.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه،
"هەر جوڵەیەکی لەو شێوەیە له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه، مەترسی
دروستدەکات‌و به‌هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وكاتیش ئیسرائیل بێده‌نگ
نابێت‌و پێشتریش جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه، له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ست به‌مه‌ترسى بكه‌ین
له‌سه‌رخۆمان، وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت"