17 کوردستان

ئەمساڵ بەفر و باران دەبارێت سەرمای سەخت دێت

04:46 - 08/11/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند: شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری بەڕێوەیە لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی شێدار پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی، ئاشکرایکرد، لەناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، گۆڕانکاری لەشەپۆلەکە بەردەوامە لەچەند ڕۆژی داهاتوو کاریگەری شەپۆلەکە باشتڕڕووندەبێتەوە.

 لەبارەی بڕو جۆری بارانەکە ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەداوە، شەپۆلێکی بارانبارینی باش دەبێت لەئه نجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆ دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست ئەگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆبەهێزە تێکبشکێت بڕێکی باشی شێ مداری بێتە ناوچەکەمان ئەگەری هەورە بروسکە و بارانبارینی باش هەیە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن