بارزانی: هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵیاندا كۆتایی به هه‌رێم بهێنن
08:17 - 06/11/2025
زەمەن پرێس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی
پارتی رایگه‌یاند، رێز له كه‌سانێك له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ده‌گرن
ئه‌گه‌رچی ناكۆكیش بن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر
له دوژمنكاری رۆیشتن و به‌چه‌ندین شێوازی هه‌وڵیاندا كۆتایی به هه‌رێمی كوردستان
بهێنن.
مەسعود بارزانی،
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌مس كه
بڕیاره ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، ته‌واوی چاوپێكه‌وتنێكه بڵاوبكرێته‌وه وتی،
كەسانێك هەن لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێزیان دەگرین و پێكەوە خەباتمان كردوە،
تەنانەت ئەگەر ناكۆكیش بین رێز لەنێوانماندا هەیە، بەڵام هەندێك لایەن هەن لەناو
چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوژمنكاری دورتر رۆیشتن و هێرشیان كردە سەر هەرێم و
بەچەندین شێواز هەوڵیاندا كۆتایی بە هەرێم بهێنن.
سه‌رۆكی پارتی وتی،
دادگای فیدراڵی، دادگایەكی دەستوری نییە، دادگایەكی سەردەمی برێمەرە، ئێمە داوامان
كرد دادگایەكی دەستوری پێكبهێنرێت، دادگای فیدراڵی بە بڕیارەكانی بوە دادگایەكی بە
سیاسی كرا‌و و لایەندار، بۆیە بڕیارەكانی دادگاكەمان رەتكردنەوە، دادگاكە بە سیاسی
كرابو، هەرێمی كوردستانی كردە ئامانج و دەیویست هەرێمی كوردستان لە بەریەك
هەڵبوەشێنێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراقیش مه‌سعود بارزانی وتی، بیرمان له بایكۆتی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه،
چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه، یاسایه‌كی ناعادیلانه‌یه‌و پێشوه‌خته ئه‌نجامه‌كان
دیاری ده‌كات، به‌ڵام بڕیاری به‌شداریكردنمان دا ئه‌وه‌ش وه‌ك قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌تێك
بۆ هاریكاری له‌نێوان ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی هه‌وڵی چاكسازی ده‌ده‌ن.