لە دوای دابەزینی کاتیی نرخەکەی، جارێکیتر نرخی زێڕ بەرزبووەوە
01:36 - 06/11/2025
زەمەن _ ئابووری
دوای دابەزینێکی کاتیی، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان و جیهان بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ٤٠٠٨ دۆلار، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ تا ٣٩٣٠ دۆلار دابەزی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٩١ هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٥ هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٢٠ هەزار دینار