په‌رله‌مانتارێكی ئێرانی: ژنانی بێ حیجاب پیاوان ده‌دزن
09:36 - 18/03/2023
"زەمەن"
لە درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كانی شۆڕشی "ژن، ژیان،
ئازادی" کە بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، لەناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی
2022ه‌وه نێو ئێرانییەکاندا هەڵگیرسا، ئەندامێکی پەرلەمان لە ماوەی چەند کاتژمێری
ڕابردوودا هه‌رای نایه‌وه، دوای لێدوانێکی سەبارەت بەو ژنانەی کە پابەند نین بەو یاسایە
توندەی جلوبەرگ کە دەیان ساڵ لەمەوبەر لە ئێران‌دا سەپێنرابوو.
حسێن جه‌لالی، په‌رله‌مانتار یه‌كێكه له‌وانه‌ی
به‌رگرییه‌كی توند له جێبه‌جێكردنی یاساكانی ڕژێم ده‌كات له سه‌پاندنی حیجابی
زۆره‌ملێ. لە لێدوانێکدا کە لە سۆشیال میدیادا ڕەخنەی لێکەوتەوە،
وتی "لەبەرنەکردنی حیجاب دەبێتە هۆی دزینی پیاوان لە ژنەکانیان".
هەروەها به‌پێی ئەوەی تۆڕی "ئێران ئینتەرناشناڵ"
بڵاوی کردووەتەوە، وتویه‌تی "ئەو ژنە ئێرانیانه‌ی کە حیجاب ناکەن،
"تەندروستی و سەلامەتی سێکسی پێشێل دەکەن".
گیانلەدەستدانی ژینا ئه‌مینی، كه بە بیانووی نەپۆشینی
حیجاب بە شێوەیەکی دروست لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ناوەڕاستی
مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئێران
به‌دوای خۆیدا هێنا، کە بۆ چەند مانگێک درێژەی کێشا و بووه گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری
بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.
لە کاتێکدا دەسەڵاتداران بە توندوتیژی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان
دایەوە، کە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس، بەپێی خەمڵاندنەکانی هەندێک لە ڕێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ، هاوکات هەزاران کەسیش دەستگیرکراون و سەدان کەسیش برینداربوون، لەنێویاندا
زۆرێک لە کچان و خوێندکاران هه‌ن کە بەهۆی فیشەکەوە چاویان لەدەستداوه.