515 کوردستان

شۆفێرانی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

09:19 - 12/03/2023

زەمەن_سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، شۆفێران لە دوو پڕۆژە ئاگاداردەكاتەوە و داواكارە هاوكاریانبن.

 
لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری شۆفێرانی ناوشاری سلێمانی دەکەین کە ئەمڕۆ یەكشەممە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی لە بەشی سێیەمی پڕۆژەی تۆڕی رووناکیی شەقامی سالم و لەسەر پردی چوارڕێیانی سەرچنار بە ئاراستەی رۆیشتن بۆ دەرەوە کاردەکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارینامەكەیدا داوا لە شۆفێران دەکات هاوکاریی تیمەکانیان بکەن بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن