هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌شده‌كرێت
03:49 - 06/03/2023
135 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
هه‌فته‌ی
داهاتوو وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی
ڕه‌مه‌زان ده‌كات و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
محەممەد حەنون، وتەبێژی
وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه، هەفتەی
داهاتوو سه‌به‌ته‌ی خۆراکی مانگی رەمەزان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق
دابەش دەکەن و بۆ ئه‌وه‌ش سەرجەم بریکارەکانی خۆراک ئاگادار کراونەتەوە کە کاتی
کارکردنیان تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێواره درێژ بکەنەوە.
هاوكات وه‌زاره‌تی
بازرگانی عێراق، چوار كۆمه‌ڵگه‌ی بازاڕكردنی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ فرۆشتنی
پێداویستیه خۆراكییه‌كان به نرخی هه‌رزان.
پێشتر كه‌مال موسلیم، وه‌زیری
بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، هەر بەشە خۆراکێک لە عێراق دابەش بکرێت
هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.