وهزارهتی بازرگانی: پێش ڕهمهزان سهبهتهی خۆراكی دابهشدهكرێت
07:00 - 26/02/2023
86 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
وەزارەتی بازرگانی عێراق،
سەبەتەی خۆراکی بۆمانگی رەمەزان ئامادەكردوه و رایگهیاند: پێنج رۆژ پێش هاتنی رەمەزان دابەشدەکرێت،
پێدهچێت مریشك و هێلكهشی تێدا بێت.
هاشم موسەوی بەڕێوەبەری
گشتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکانی عێراق، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند،
سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان بۆ مانگی رەمەزان ئامادەیە و پێنج رۆژ پێش هاتنی مانگی
رەمەزان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ڕونیكردهوه مادده خۆراکییەکان هەموو
ئەو خواردنانە لەخۆدەگرێت کە لەمانگەکانی پێشتردا دابەشکراون بەسەر هاوڵاتیاندا، لهگهڵئهوهشدا
پێشنیارکراوە هەتا بتوانرێت ماددەی خۆراکی دیکەش لەخۆ بگرێت وەک هێلکە و مریشک.
موسەوی وتی "پێویستمان بە
رێگەپێدان و رەزامەندی لەسەرنواندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ ئەوەی
بتوانین ئەو ماددە خۆراکییانە زیادبکەین".