بهرپرسانی ئهمریكا: هێرشهكهی ئیسفههان لهلایهن ئیسرائیلهوه ئهنجامدراوه
09:38 - 29/01/2023
502 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی
وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
کە شەوی ڕابردوو دامەزراوەیەکی سەربازیی لە ئیسفەهان (ناوەندی ئێران) کردە ئامانج،
لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.
لە کاتێکدا سەرچاوە ئیسرائیلییەکان
ڕایانگەیاند کە شوێنی ئامانجکراو بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی پێشکەوتوو بهكارهاتووه،
پەرلەمانتارێکی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری زۆرە ئیسرائیل لە پشت ئۆپەراسیۆنەکەوە
بێت.
ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە
کە ڕۆژنامەکە ناوهكهی ئاشكرا نهكردووهن، دەشڵێن، بەئامانجگرتنی ئەو شوێنە سەربازییە
لە ئێران ”لە کاتێکدایە کە واشنتۆن و تەلئەبیب باس لە ڕێگەی نوێ دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی
خواستە ئەتۆمی و سەربازییەکانی تاران”.
سەبارەت بەو شوێنەی
كراوهته ئامانج، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی عیبری "واڵا"ی ڕاگەیاندووە،
کارگەیەک بووه بۆ چالاکییەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی مووشەکی پێشکەوتوو بهكارهاتووه،
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە سەرکەوتوو بووە و ئامانجەکەی بەدیهێناوە.
هاوكات ڕۆژنامەی یەدیعوت
ئەحرونتی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ئەو هێرشهی لە ئیسفەهان كرایه ئامانج، لهوانهیه
ئهو شوێنه بێت كهتێیدا ئێران بە هاوکاری ڕووسیا مووشەکی هایپەرسۆنیک پەرەپێدەدات.
هەروەها پەیامنێری
"ئەکسیۆس"ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە، رایگهیاندوه ئەو
بۆردومانەی کە دامەزراوەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێرانی کردە ئامانج،
"تایبەت و سەرکەوتوو" بووە، و 4 شوێنی جیاوازی ناو دامەزراوەکە بە وردی
کردۆتە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو لێدانەکان ئامانجەکانیان بەدەستهێنا.
لای خۆیەوە دەستەی پەخشی
ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکاوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە هیچ
هێزێکی سەربازی ئەمریکی بهشداری له هێرشهكه نهكردووه.
شهوی ڕابردوو، 3 فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانی بچووک کارگەیەکی سەربازییان لە پارێزگای ئیسفەهان کردە ئامانج و وەزارەتی
بەرگری ئێرانیش پشتڕاستی کردەوەو رایگهیاند هێرشهكه شكستی هێناوه.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو،
مووشەکی دژە فڕۆکە ڕێگری لە فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردووە، کە بووەتە هۆی تەقینەوەی
دوو لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی سێیەم، ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان
تەنها بۆ سەربانی کارگەکە سنوردار بووە بەبێ ئەوەی زیان بە ئامێرەکان بگەیەنێت.
بەڵام لە ڤیدیۆ کلیپەکاندا
کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، تەقینەوەیەکی گەورە لە دامەزراوەی به ئامانج
كراودا دەرکەوتووە.