سودانی راوێژكاری دەستووری بۆخۆی دیاریكرد
12:05 - 29/01/2023
زەمەن - عێراقی
ئەمڕۆ دووشەممە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بەراسپاردەکردنی دکتۆر حەسەن
نیعمەت یاسری وەکو ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری دەستووری.
بەپێی
راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یاسری بەئەنجامدانی کۆبوونەوە ودیدار و
گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری سەرۆکایەتیەکانی جێبەجێکار و تەشریعی و دەسەڵاتی دادوەری دەست
بەئەرک وکارەکانی دەکات بەمەبەستی دەستنیشانکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ هەموارکردنەوەکانی
پێویستی دەستووری.
راگەیەنراوەكە
دەڵێت؛ ئەم هەنگاوەی پێگیربوونی حکومەتە بەجێبەجێکردنی بەشێک لەناوەرۆکی بەرنامەی
ویزاری کەئەنجوومەنی نوێنەران لە27ی تەشرینی یەکەمی 2022 پەسەندی کردووە، هەروەها کارکردنە بەڕێکەوتنی لیستە سیاسیەکان سەبارەت بەپێویستی
هەموارکردنەوەی دەستوور بەپێی ڕێکەوتن، لەگەڵ ئەمەشدا دوورکەوتنەوەیە لەحاڵەتی پەکخستنی
سیاسی کەلەچەند قوناغی جیادا بەتایبەتی لەماوەی کۆتاییدا ڕوویدا.
ئەم ڕێکارە هەوڵێکە لەلایەن حکومەتەوە
بۆ بەدەستهاتنی ڕێژەکاری پێویست لەکارکردن لەناو دەزگاکانی دەوڵەتدا، بەشێوەیەک کەلەگەڵ
بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵ وئەنجوومەنی
باڵای دادگا گونجاو بێت، کەداوای ئەنجامدانی هەموارکردنەوەی دەستوور کردووە، لەگەڵ
ئەمەشدا ئەم هەنگاوە وەکو پشتگیریەکی حکومەتە بۆ رایی گشتی لەعێراق سەبارەت بەپێویستی
پراکتیکی بۆ ئەنجامدانی ئەو هەموارکراوانە.