عیراق

بانكی ناوەندی رێژەیەكی كەمی دۆلاری خستە بازاڕەوە

10:18 - 29/01/2023 53 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن - ئابوری

جیاواز لە رۆژانی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند؛ بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕی 63.3 ملیۆن دۆلاری خستوەتەڕو، کە ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو رێژەیەكی كەمە.

بەپێی راپۆرتی بانکەکە، لەو بڕە دۆلارەی خراوەتەڕو، 19.2 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 44.1 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بوە.

نزیكەی دوو مانگە بازاڕ جۆرێك لە شێواوی بەخۆیەوە بینیوەو دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو.
هەرچەندە لە ماوەى رابردودا بانکەکە چەندین رێگا و رێنمایى دەرکردووە بۆ دابەزاندنى بەهاى دۆلار، بەڵام تائێستا نرخى دۆلار بەبەرزى ماوەتەوە و بۆ ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 164 هەزار و 500 دینار لە بازاڕەکانى دراو مامەڵەى پێوە دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن