به‌ریتانیا و ئەمریکا لەسەر کۆبوونەوەکەى یەکێتى و پارتى پەیامێکان بڵاوکردەوە
05:34 - 28/01/2023
268 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_هەرێمى کوردستان
كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا، پێشوازی
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ده‌کەن و به هه‌نگاوێكی
گرنگ وه‌سفی ده‌كەن.
ئه‌مڕۆ شەممە هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، له سلێمانی كۆبوونه‌وه.
لەبارەى کۆبوونەوەکە كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا
له هه‌ولێر، له تویتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی
له كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان، ده‌كه‌ین.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه
بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان.
كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر
دووپاتیكرده‌وه، به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو‌ین.
هاوکات كونسوڵخانه‌ی
گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تویته‌ر رایگه‌یاند، پێشوازی له‌م هه‌وڵه‌ی
هاوپه‌یمانانمان له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین،
كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و
باشتر بونیات بنێن.
له تویته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێردا هاتووه: ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.