راگهیهندراوی هاوبهشی پارتی و یهكێتی: رێککەوتین کۆبوونەوەی دیکە بكهین
03:50 - 28/01/2023
"زەمەن"
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی
کوردستان
بەمەبەستی گفتوگۆکردنی
راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی
بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی
یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە.
بارودۆخی گشتی و هاوکێشە
ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست
بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.
لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن
لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
پارتی دیموکراتی
کوردستان
٢٨-١-٢٠٢٣