701 کوردستان

پۆلیسی ئێران چاوی كچه‌ كوردێكی پاڵه‌وانیان كوێر كرد

02:05 - 24/01/2023

"زەمەن"


کەوسەر خوشنوودی‌کیا، پاڵەوانی دووەمی تیروکەوانی ئاسیا و لە بریندارانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشان، بینایی چاوێکی لەدەستدا.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بڵاویكرده‌وه‌ کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودی‌کیا، وەرزشکاری خەڵکی کرماشان کە لە ڕێکەوتی (٩ی دێسامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لە بلواری تاقەوسانی کرماشان کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزەکانی یەکەی تایبەت و چاوی بریندار ببوو، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری، بینایی چاوی چەپی خۆی لەدەست داوە.

مەهبانوو خوشنوودی‌کیا، ئەندامی تیپی نیشتمانیی کامپۆندی ژنانی ئێران و پاڵەوانی دووەمی کێبڕکێکانی تیروکەوانی ئاسیایە لە ساڵی ١٤٠٠دا (٢٠٢١) کە توانیبووی مەدالیای زیوی ئاسیا بەدەست بهێنێت.

رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت لە ڕەوتی سەرهەڵدانە سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئێراندا هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی ڕاستەوخۆیان لە چاوی سەدان هاوڵاتیی ڕاپەڕیو کردووە کە بووەتە هۆی لەدەستدانی بینایی چاوی ئەم هاوڵاتییانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن