شاندێکى یۆنامى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
08:59 - 24/01/2023
زەمەن_هەرێمى کوردستان
شاندێکى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و پێکەوە پرسى هەڵبژاردن و پەیوەندى نێوان لایەنە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن.
دوێنێ دوشەممە (٢٣/١/٢٠٢٣)، شاندێکى یۆنامى کە پێکهاتبون لە مونیاراتزى مۆتسى و بڵند سەعد حسێن، راوێژکارانى کاروبارى سیاسیى یۆنامى، سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن کاردۆ محەمەد رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان و گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و بەڵێن ئیسماعیل و جەلال محەمەد، ئەندامانى فراکسیۆنەکە، پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەکەدا، رەوشى سیاسى هەرێم و پەیوەندى نێوان لایەنەکان گفتوگۆیان لەبارەکرا و جەختکرایەوە لەسەر دۆزینەوەى خاڵە هاوبەشەکانى نێوان لایەنەکان و بەهێزکردنەوەى دامەزراوەکان.
هاوکات هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لەمساڵدا.