جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی گومرگی هەولێر رفێندرا
09:48 - 20/01/2023
زهمهن – ههولێر
ئێوارەی
دوێنی لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە و لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی جام رەشەوە، عەقید
بەهزاد محمد جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، لەشاری هەولێر رفێندراوە و تائێستا
چارەنوسی ئەو بەرپرسە دیار نیە.
عەمید حەیدەر
عومەر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگ رایگەیاندوە، "دوێنێ لەکاتی چونیان بۆ
پرسەیەک عەقید بەهزاد لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی جام ڕەش لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی ڕفێندراوە
و تا ئێستا منیش نازانم هۆکارەکەی چیە و داوا دەکەم لایەنە پەیوەندی دارەکان بەزووی
چارەنوسی ئاشکرا بکەن چونکە لەشوێنێکی فەرمی بردویانە".
بەپێی چەند زانیاریەک
عەقید بەھزاد محمد جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی جام ڕەش
و چەند چەکداریک ئێوارەی دوێنێ لە هەولێر ڕفێندراوە و تا ئێستا شوێن و سۆراخی
نازاندرێت .
ئاماژەی بەوەشدا:
"عەقید بەھزاد حسێن دوای دەوام رۆژی 5 شەممە لە ناوچەی كانی قڕژاڵە رفێندراوە
و هیچ زانیارییەك لەبارەی دۆسیەكەوە نییە".