ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێنج جار ده‌سته‌واژه‌ی "مینهاجی وەزاری" به‌كارهێناوه
07:35 - 07/12/2022
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك
باڵاترین دامەزراوەی حكومەت، له نوسین و راگه‌یه‌ندراوه‌كانییدا وشه و ده‌سته‌واژه‌ی
عه‌ره‌بی و زمانی بیانی به‌كارده‌هێنێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا راگەیەنراوەکانی له‌ڕووی
خاڵبه‌ندیی و رێنوسه‌وه كه‌موكورتیان هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوی دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه‌دا، پێنج جار ده‌سته‌واژه‌ی عەرەبی "مینهاجی وەزاری" به‌كارهێنراوه،
له كاتێكدا كوردییه‌كه‌ی ئاسانتره هه‌م بۆ وتن و هه‌میش بۆ تێگه‌یشتن، كه ده‌توانرێت
به‌رنامه‌ی حكومه‌ت یاخود به‌رنامه‌ی کابیبەی وزاری له جێگه‌یدا به‌كاربهێنرێت.
رۆژنامەنوس عه‌بدوڵا ڕێشاوی،، به "زه‌مه‌ن"ى
وت: به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌یه به هه‌ڵه ده‌زانم، ده‌كرێت هه‌ر بوترایه به‌رنامه‌ی
حكومه‌ت و تێگه‌یشتنیشی ئاسانتر بوو.
رێشاوی، پێیوایه حكومه‌ت كوردییه‌كه‌ی ته‌واو
نیه‌و وشه‌ی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێنێت، وتی: ده‌بێت كوردییه‌كه‌ی خۆیان باش بكه‌ن،
ئه‌وان ده‌بێت داڕێژه‌ری زمانی فه‌رمی كوردی بن، نه‌ك له وته و لێدوانه‌كانیاندا
وشه‌ی عه‌ره‌بی به‌كاربهێنن.
به‌كارهێنانی وشه‌ی زمانه‌كانی دیكه پرسێك تا
ئێستاش جێگه‌ی مشتومڕی شاره‌زایانی زمانه، هه‌ندێكیان پێیانوایه قورسه هیچ وشه‌یه‌كی
بێگانه به‌كارنه‌هێنرێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكی دیكه پێیانوایه تا له
زمانه‌كه‌ی خۆتدا وشه هه‌بوو نابێت په‌ناببرێته به‌ر زمانی دیكه.
ئیحسان محه‌مه‌د، مامۆستای زمانی كوردی، پێیوایه
وشه‌ی بێگانه ده‌كه‌وێته ناو نوسین و ئاخاوتنی هه‌موو زمانه‌كان، به‌ڵام كه وشه
و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له‌ناو زمانه‌كه‌ی خۆتتدا هه‌بوو، حه‌یفه وشه‌ی بێگانه‌ی به‌كاربهێنیت.
وتیشی: بۆ داموده‌زگای فه‌رمی جوان نیه، له
زمانه‌كه‌ی خۆیدا وشه‌یه‌ك هه‌بوو هی بێگانه به‌كاربهێنێت. ئه‌و رونیكرده‌وه هه‌ندێكجار
له زمانه‌وانیدا وشه‌ی بێگانه بۆ لێتێگه‌یشتن به‌كارده‌هێنرێت و ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك
رێگه پێدراوه.
هاوكات، زامدار ئه‌حمه‌د، وه‌رگێڕ و نوسه‌ر،
رونیكرده‌وه چه‌ند بۆچونێك لای شاره‌زایانی زمان هه‌یه، پێیانوایه هه‌ر وشه‌یه‌ك
به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌باشی لێی حاڵی بوون و به‌كاریانهێنابێت ئاساییه به كوردی هه‌ژمار
بكرێت و به‌كاربهێنرێت.
وتی: به‌شێكی دیكه پێیانوایه، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی
وشه‌ی كوردی هه‌بوو، وشه‌ی كوردی به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌ت له زمانی نوسیندا، ئێمه
چونكه كێشه‌مان له ڕێنوسدا هه‌یه له‌به‌رئه‌وه زۆر جار وشه‌ی عه‌ره‌بی له پای
وشه‌ی كوردی به‌كارده‌هێنرێت.
به وردبوونەوەی «زەمەن» لە راگەیەنراوەکانی،
حكومه‌ت و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان له زۆربه‌ی راگه‌یه‌ندراو و لێدوانه چاپكراوه‌كانیاندا
كه‌متر گرنگی به خاڵبه‌ندی و رێنووش ده‌ده‌ن.
هه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مرۆی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
وەزیران، له ڕووی خاڵبه‌ندییه‌وه زۆر خراپه و ره‌چاوی هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی
خاڵبه‌ندی كوردی نه‌كراوه، فاریزه و نوخته زۆر كه‌م به‌كارهێنراوه، له كاتێكدا
له زمانی كوردیدا ده‌بێت له هه‌ر رسته‌یه‌كدا نیشانەکانی خاڵبەندی؛ فاریزە، نوختەو
نیشانەکانی تری خاڵبەندی به‌كاربهێنرێن.
یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی راگەیەنراوەکەی ئەمڕۆ
زۆربه‌ی وشه لێكدراوه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه بەنمونە ( خستنە روو، پەسەند کرا) له
كاتێكدا كۆڕی زانیاری كورد به وردی كاری له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه كردووەو ئەو وشە لێکدراوانەی
بەیەکەوە نوساندووە. كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی راگەیەنراوەکە درێژداڕی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه
كه ده‌كرا كورت و پوختتر بێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌م لینكه‌دایه