باژێڕوانی هەڵەبجەی گۆڕان: یەکێتی بێ گەڕانەوە بۆ لایەنەکان پۆستەکانی هەڵەبجە پڕدەکاتەوە
07:25 - 07/12/2022
"زەمەن"
بزوتنەوەی گۆڕان داوای
کاراکردنی حکومەتی خۆجێی هەڵەبجە دەکات، باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕانیش
دەڵێت: یەکێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە سیاسییەکانى دیکە پۆستەکان پڕدەکاتەوە و
ئەوەش کاریگەریی خراپی لەسەر ئیدارەدانی پارێزگاکە دەبێت.
بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی کاراکردنی حکومەتی خۆجێی
هەڵەبجە، سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات و لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەش لەگەڵ
مەڵبەندی هەڵەبجەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی نیگەرانی لایەنە سیاسیەکان
کرا لە جێ بەجێنەکردنی ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی هەڵەبجە، دابەش نەکردنی
پۆستە ئیداریەکان و بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکان و قۆرخکردنیان لەلایەن یەک هێزەى
دیاریکراوەوە.
باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: دەبوو
بەپێی رێکەوتنێکی لایەنە سیاسییەکان پۆستە ئیدارییەکانی هەڵەبجە پڕبکرێتەوە، بەڵام
یەکێتی بە بێ گەڕانەوە بۆ لایەنەکان پۆستەکان پڕدەکاتەوە و ئەوەش کاریگەریی خراپی
لەسەر ئیدارەدانی پارێزگاکە دەبێت.
سهرچاوه: KNN