سودانى عێراقى جێهێشت
09:36 - 29/11/2022
زەمەن_عێراق
محه‌ممه‌د شیاع
سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێکەوت.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29/11/2022، بە سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وت.
له سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی
بۆ تاران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، پرسه‌كانی پاراستنی سنوور و
پێشێلكارییه‌كانی سه‌روه‌ری عێراق و ئابووری، وزه، نه‌وت، بازرگانی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی
زیاتری هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئەو سەردانەی سوودانی لەسەر
داوای بەرپرسانی ئێرانە، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو کازم محەممەد ئالسادق، باڵیۆزی
ئێران لە بەغدا، داوەتنامەی فەرمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێرانی گەیاندە
محەممەد شیاع سوودانی، بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.