عیراق

سودانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ پاره‌ دزراوه‌كانی راگه‌یاند

07:21 - 27/11/2022 159 جار خوێندراوەتەوە

  1. "زەمەن"

  2. محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ پاره‌ دزراوه‌كانی ده‌سته‌ی باجی راگه‌یاند.


    ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د سودانی، كه‌ له‌ ده‌سته‌ راست و ده‌سته‌ چه‌پی خۆی بڕێكی دینار و دۆلاری دانابوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌شێك له‌ پاره‌ دزراوه‌كانی ده‌سته‌ی باج.

    سه‌رۆك وه‌زیران، وتی: له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 182 ملیار دیناری ده‌سته‌ی باج گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشتر به‌ چوار قۆناغ بڕی زیاتر له‌ 3 ترلیۆن دینار براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. 

    محه‌مه‌د سودانی، وتیشی: ناوی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌ستیان له‌ بردنی سامانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌بووه‌.

    لەماوەی رابردودا حکومەتی عێراق بەفەرمی دانی بەوەدا نا، کە زیاتر لە سێ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار لە پارەی باجەکانی عێراق، لەلایەن باندێکی ڕێکخراوەوە براوەتە دەرەوەی عێراق، كه‌ به‌ "دزی سه‌ده"‌ ناوبرا، هاوکات ژمارەیەک کەسیش لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن