بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟
12:09 - 27/11/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 27-11-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
ئەمڕۆ پشوویەک وەردەگریت
و لەگەڵ هاوسەرەکەت سەردانی کەسوکارت دەکەیت، بەمەش لەڕووی دەروونیەوە هەست بەئارامی
دەکەیت.
گا (4/20 بۆ
5/20)
لە کارەکەت داهێنانی
نوێ دەکەیت، لەکەڵ خۆشەویستەکەت بڕیار دەدەن هاوسەرگیری بکەن و پلانی جوان دادەڕێژن
بۆ ژیانتان.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
لەکەڵ نزیکبوونەوە
لەوەرزی بەهار کۆتایی بەهەموو خەمەکانت دێت و پەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵدەدەیتەوە
کە پڕاوپڕە لە بەختەوەری.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
ئەوەندە بیر لە ڕابردوو
مەکەرەوەو پلان بۆ داهاتوو دابڕێژە، خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی بڕیاری تۆیە بۆ
داهاتووی هەردووکتان.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
سەرقاڵی کاروبارەکانی
خۆتی و ئاگاداری کەسی کە نیت، لەگەڵ هاوسەرەکەت ئاشت دەبیتەوەو کێشەکانتان چارەسەر
دەکەن.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
هەڵسوکەوتت لەگەڵ
دەوروبەرەکەت خراپە و پێویستە بگۆڕێیت، لەڕووی مادییەوە بەرەو پێش دەچیت و کارێکی
پێ ئەنجامدەدەیت.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
بەهۆی کارێکەوە
گەشتێک بۆ شوێنێکی دوور ئەنجامدەدەیت، خۆشەویستەکەت لە کێشەدایە و هاوکاری بکە،
تووشی پەتای وەرزی دەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
هەر هەنگاوێک دەنێیت
پرس و ڕا بە خێزانەکەت بکە، ڕاستگۆ بە لەگەڵ هاوسەرەکەت با لەدەستی نەدەیت چونکە خۆشی
دەوێیت.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
هەوڵەکانت بۆ
چونە پلەیەکی بەرزتر لەشوێنی کارەکەت بەفیڕۆ دەچێت، هەوڵبدە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی
کارکردنت بکەیت.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
دەتەوێ شوێنی نیشتەجێبوونت
بگۆڕیت و بچیتە شوێنێکی دیکە بەڵام ئەمە کات و قوربانی دەوێت و پێویستە بەرگە بگریت.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
کۆمەڵێک شت دەکەیت
کە پەیوەندی بەتۆوە نیە و لەبەرژەوەندی تۆدا نیە، واز لە قسەو قسەڵۆک بێنە با تووشی
کێشە نەبیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
تا دێت زیاتر خۆشەویست
دەبیت لەناو کەسوکارەکەت، هاوسەرەکەت پشتگوێی خستوویت و پێویستە گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت.