کوردستان

250 هه‌زار كه‌س دوو موچه‌ زیاتریان هه‌یه‌ و 300 هه‌زار بندیواریش هه‌ن

11:58 - 26/11/2022 181 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، 250 هه‌زار كه‌س دوو موچه‌ زیاتریان هه‌یه‌ و 300 هه‌زار بندیواریش هه‌ن.


جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی عێراق له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ رێكاره‌كانی چاكسازییه‌وه‌ له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

ئاشكرایكردووه‌، له‌ عێراق زیاتر له‌ 300 هه‌زار مووچه‌خۆری "فه‌زایی" بندیوار و 250 هه‌زار كه‌سیش هه‌ن زیاتر له‌ دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌وانه‌ی ده‌وام ناكه‌ن و مووچه‌ وه‌رده‌گرن ده‌وترێت بندیوار و له‌ عێراق پێیانده‌وترێت فه‌زایی؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن