ئه‌مریكا سه‌رۆك شاره‌وانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سنه‌ی خسته لیستی سزاكانه‌وه
08:32 - 23/11/2022
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، 3 به‌رپرسی
دیكه‌ی ئێرانی خسته ناو لیستی سزاكانه‌وه كه دوانیان له سنه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
ئه‌مریكا رایگه‌یاند: واشنتۆن سێ به‌رپرسی ئه‌منی ئێرانی كردوه‌ته ئامانج، ئه‌وه‌ش
به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه.
ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ش پێكدێن له؛ عه‌لی ئه‌سغه‌ری
سه‌رۆكی شاره‌وانی سنه، عه‌لی ڕه‌زا مورادی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاره‌كه و له‌گه‌ڵ
محه‌مه‌د ته‌قی ئوسانلۆ فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران له پارێزگای ئازه‌ربایجان.
بریان نیلسۆن، بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه بۆ
كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری رایگه‌یاندووه، رژێمی ئێرانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كوژێت
كه له سه‌ر شه‌قام داوای داهاتوویه‌كی باشتر ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر شه‌ش
كارمه‌ندی پله‌ی به‌رزی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی ئێران‌دا سه‌پاند.