ئه‌ردۆغان: له سیاسه‌تدا تۆران و زویربوون نییە بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دیش كۆده‌بنه‌وه
05:01 - 23/11/2022
"زەمەن"
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، دەربارەی
کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرکۆماری میسر، رایگەیاند "لە سیاسەتدا تۆران
و زویربوون نییە".
ئەردۆغان دوابەدوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی
لە پەرلەمان، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە. ئەردۆغان دەربارەی ئەو لێدوانەی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی
کە گوتبووی کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ سەرکۆماری میسر، بڕیارێکی دروست بووە
و ئەگەر بکرێت لە سوریاش لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە، رایگەیاند: "رەنگە شتی
وا رووبدات. لە سیاسەتدا تۆران و زویربوون نییە. لە کۆتاییدا کاتێک هەلومەرجی
گونجاومان بۆ هاتەپێش، وەها هەنگاوێک دەنێین".
ئه‌ردۆغان، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەگەری
ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ سەرکۆماری میسر، رایگەیاند: "ئایا دەتوانرێت
بەروار دیاریی بکرێت؟"
له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، ئه‌ردۆغان و سیسی
كۆبونه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین ساڵ له ناكۆكی و ئاڵۆزی هات له نێوان ئه‌و دوو
وڵاته‌دا.