له‌تبوونێكی دیكه له‌ناو بزوتنه‌وه ڕوویدا و كامیل حاجی عه‌لی بوو به رابه‌ر
03:41 - 02/10/2022
"زەمەن"
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی
نوێ له هه‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه راگه‌یه‌ندراو كامیل حاجی عه‌لی بوو به
ڕابه‌ر.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2ی
ئۆكتۆبه‌ر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دیكه راگه‌یه‌ندرا،
كه خۆیان وه‌ك بزوتنه‌وه ئه‌سڵی و شه‌رعییه‌كه داده‌نێن.
له كۆنگره‌كه‌دا له‌لایه‌ن
ناسیح مه‌جید، سه‌رۆكی لیژنەی باڵای دواهه‌مین کۆنگرەی بزووتنەوەی
ئیسلامیی، قورئان و ئاڵایه‌ك درایه ده‌ست كامیل حاجی عه‌لی و وه‌ك رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی راگه‌یه‌ندرا.
به‌م بڕیاره‌ش لیژنه‌ی باڵای كۆنگره رابەرایەتیکردنی
بزوتنه‌وه‌ی لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز سەندەوەو کامیلی حاجی عەلی وەک رابەری نوێی
بزووتنەوەی ئیسلامی دانرا.
هاوكات محەمەد بازیانی،
به وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی دیاریكرا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:
ئێستا تەنها یەک بزوتنەوە هەیە و کامیل حاجی عەلی رابەرایەتی دەکات. وتی: رابەری پێشوو
تەنها ئەندامێکی بزوتنەوەیە و دەبێت بڵێ "من غەدرم لە کامیل حاجی عەلی کردوە"
و تا کۆنگرەی داهاتوو کامیل حاجی عەلی رابەرایەتی بزوتنەوە دەکات.
وتیشی: بەشێکی زۆری ئەندامان
پەیوەندیان پێمانەوە کردوە و رۆژانی داهاتوو زیاتر دەبن.
بزووتنەوەی ئیسلامی،1987 له‌شاخ
دروست بووه‌و یه‌كه‌م رابه‌ری مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز بوو، كه له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی
سه‌ده‌ی رابردوو كۆچی دوایی كرد و له‌پاش ئه‌ویش مه‌لا عه‌لی برای بوو به رابه‌ر،
به‌دوای ئه‌ویشدا مه‌لا سدیقی برای و كوره‌كانی مه‌لاعه‌لی تا ئه‌مڕۆ ئه‌و پۆسته‌یان
به‌ده‌سته‌وه‌یه.
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێزێكی چه‌كدار بووه‌و تا
رووخانی سه‌دام، له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌كێك له حه‌وت هێزه چه‌كداره
به‌هێزه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دژ به‌سه‌دام حسابی بۆكردووه له‌پاڵ (یه‌كێتی و
پارتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و حزبی شیوعی ).
له مێژووی خۆیدا چه‌ندین
لێكترازان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕوویانداوه، دیارترینیان جیابونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی و جندولئیسلام بوو له ساڵی 2001.