کچێک لە شوقەکانى زەکەریا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
09:17 - 25/09/2022
زەمەن_سلێمانى
کچێک لە قاتی 12ی یەکێک لە باڵەخانەکانى شوقەکانی
نیشتەجێبوونی زەکەریا لە سلێمانی، کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای
سلێمانی (122) بە "زەمەن"ى ڕاگەیاند، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لە شوقەکانی
زەکەریا لە سلێمانی ڕوویداوە، کچەکە تەمەنی سەرو 30 ساڵە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشى،
تەرمەکە رەوانى پزیشکى داد کراوە بۆ پشکنین و هێزە ئەمییەکانیش دەستیان بە
لێکۆڵینەوە کردووە لە روداوەکە.
تائێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو کچە دیار نییە
و هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.