رێبوار تاڵەبانی: حزبه‌كانی هه‌رێم بیانه‌وێت، یان نه‌یانه‌وێت، ئێمه هه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێت
08:06 - 24/09/2022
زەمەن
رێبوار تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەخنە لە حزبەكان دەگرێت كە رێگرن لەوەی وەبەرهێنان لە ریفراندۆمدا بكرێت، دەڵێت بیانه‌وێت، یان نه‌یانه‌وێت، ئێمه هه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێت.
رێبوار تاڵه‌بانی، راوێژكاری مه‌سرور بارزانی، بۆ كاروباری مادده‌ی 140 و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌میانی به‌شداریكردنی له پانێلێكی تایبه‌ت به ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووە، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2017 گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی میلله‌تی كورد بووه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا و په‌شیمان نییه كه پاڵپشتی له ئه‌نجامدانی كردووه له شاری كه‌ركووك و شانازی به ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
رێبوار تاڵەبانی دەڵێت "حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، چونكه له‌باره‌ی هیچ بابه‌تێكه‌وه ناگه‌نه رێككه‌وتن و دژایه‌تی یه‌كدی ده‌كه‌ن".
تاڵەبانی وتیشی "حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بیانه‌وێت، یان نه‌یانه‌وێت، ئێمه هه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێت و دروستی ده‌كه‌ین".
بە وتەی رێبوار تاڵه‌بانی، هه‌موو كوردێكه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت كه‌ركوكیییه‌كان له‌ناخی خۆیانه‌وه زۆر دڵخۆشبوون به ده‌نگدان به "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
وتی"راسته ئێستا بێتاقه‌تین به‌وه‌ی نه‌گه‌یشتینه ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌مانه‌ویست، به‌ڵام نه‌یاره‌كانیشمان زۆر ناره‌حه‌تن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندوممان ئه‌نجامداوه".