281 کوردستان

سوپای پاسداران هۆشداری به‌ هه‌رێم ده‌دات

06:35 - 24/09/2022

"زەمەن"

سوپای پاسداران، داوا لە خەڵکی هەرێمی كوردستان ده‌كات لە بنکە و بارەگاکانی حیزبە دژبه‌ره‌كانی ئێران دووربکەونەوە، به‌رپرسانیش به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت.

سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: ئۆپەراسیۆنی "ئاگرباران و تۆپباران" دەستپێدەکات و داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن دووربکەونەوە.

سوپای پاسداران ده‌ڵێت: بۆ پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەکانیان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان و بەردەوامبوونیان لە بەرپرسیارێتییە یاساییەکانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن