كۆمهڵی دادگهریی: بێ سەرپۆشیی گوناهە لە ئیسلامدا
04:50 - 24/09/2022
"زەمەن"
ئهنجوومهنی سهركردایهتی كۆمهڵی
دادگهریی كۆبۆوهو پهیوهست به ڕووداوهكانی رۆژههڵاتی كوردستان، رایدهگهیهنێت
دەستەبەردکرنی مافی مرۆڤو ئازادییەکان ئەرکی سەرشانی هەر دەوڵەتێکە و دهشڵێت: بێ سەرپۆشیی
گوناهە لە ئیسلامدا.
كۆبونهوهكه ئهمڕۆ شهممه، بە
سەرپەرشتیی عەلی باپـیر سهرۆكی ئهو حزبه بووه. له راگهیهندراوێكدا كۆمهڵی
دادگهریی رایگهیاندووه، دژی هەر پڕۆژە یاسایەک دەوەستینەوە کە پێچەوانەی بنەما
نەگۆڕەکانی ئیسلام بێتو هەموو ڕێگایەکی مەدەنییو یاسایی دەگرینەبەر بۆ ڕێگەگرتن
لەوجۆرە یاسایانە بە تایبەت یاسای توندوتیژیی خێزان، کە چەند بڕگەو مادەیەکی تێدایە
پێچەوانەی بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلامو ڕێساو یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانە.
ئهنجوومەنی سەرکردایەتیی سوپاسی
تەواوی ئەو فڕاکسیۆنو پەرلەمانتارو حیزبو لایەنە سیاسییو ڕێکخراوی زانایانی ئیسلامییو
کەسایەتییە ئەکادیمییانە دەکات کە بە هۆشیاریی تەواوەوە ڕووبەڕوی ئهو پرۆژەیاسایە
بوونەتەوەو هەڵوێستی ئاینییو نیشتیمانی خۆیانیان دەربڕیوە.
تایبەت بە بارودۆخی عێڕاقو
دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو پێکنەهێنانی حکومەتی ناوەندیی، کۆمەڵی دادگەریی
پێیوایە ناوچەکەو جیهان بهگشتیی بەرەو قەیرانی زیاتر دەڕوات، لەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا
ناکرێت عێڕاق لە بۆشایی یاساییو دەستورییدا بێت، ئەوەی لە عێڕاقدا دەگوزەرێت لە
ناتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانو ڕێکنەکەوتنیان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار،
پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پڕ لە ساختەکارییەکەی ساڵی
ڕابردووەو، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانە لەسەر دەستکەوتی شەخصییو حیزبیی زیاتر بێ
گوێدانە بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییانی عێڕاق .
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ داوا
دەکات لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێنو لە خەمی هاوڵاتییاندابنو
لەسەر پرسە جیاوازەکان ڕێکبکەون، چیتر عێڕاق لە بۆشایی دەستوورییو یاساییدا
نەمێنێتەوە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی
دادگەریی، نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانو نەبوونی هیچ جۆرە ئامادەکارییەک
بۆ ئەنجامدانی لە کاتی خۆی، ئۆباڵی دەخاتە سەر ئەو لایەنە حوکمڕانانەی کە
پێکهاتوە لە سەرۆکایەتیی هەرێمو حکوومەتو پەرلەمان، هەرجۆرە هەنگاوێک بۆ بێ
هیواکردنی هاوڵاتییانو دواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتهوه.
له خالێكی رایگهیهندراوهكهدا
هاتووه: تایبەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران بەهۆی گیان لەدەستدانی خاتوو
ژینای سەقزیی دەستیپێکردوە، لە چەند شارو شارۆچکەیەک ناڕەزایی هاوڵاتییانی
لێکەوتەوەو لەسەر ئهو ڕووداوە، پێویست دەکات بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران لە زووترین
کاتدا دۆسییەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو خاتوونە بەڕوونییو ڕاشکاویی بخەنە
بەردەست گەلانی ئێرانو دەستەبەردکرنی مافی مرۆڤو ئازادییەکان ئەرکی سەرشانی هەر
دەوڵەتێکە .
كۆمهڵی دادگهریی دهڵێت: دیارە بێ سەرپۆشیی گوناهە لە ئیسلامدا،
بەڵام تاوانێک نیە کە مرۆڤ لەسەری بگیرێت یان بکوژرێت، بەڵام ناکرێت ئەو ڕووداوە
بکرێتە هۆکاری سووکایەتیی بە پیرۆزییەکانی ئیسلامو مسوڵمانان . داواکار له
هەموولایەک دهكات بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ ڕووداوەکان هەڵسوکەوت
بکەن.