وەزیری ناوخۆی ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
03:36 - 24/09/2022
"زەمەن"
ئەحمەد وەحیدی وەزیری
ناوخۆی ئێران،
هه‌ڕه‌شه له‌وانه ده‌كات كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت ده‌ناسرێنه‌وه، ڕه‌تیده‌كاته‌وه
له ژینا ئه‌مینی درابێت.
ئەحمەد وەحیدی، لە
بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند: دوای ئەو ڕووداوە تاڵە کە دڵی هەمووانی
تەزاند و بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆمار بەرنامەیەکی چەند قۆناغی داڕێژرا. بەشی
پزیشکی، بەشی دادوەری، بەشی لێکۆڵینەوە، ڕاپۆرتی دامودەزگا خۆجەییەکان لە ئەو
قۆناغانە بوو.
وتی: سەرەتا ڕاگەیه‌ندرا
کە ئەمینی لێی دراوە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە نەخۆشخانە و ڕاپۆرتی پزیشکی
داد و ڕاپۆرتەکانی دیکە نیشانی دا لێدرانێک ئەنجام نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی
درۆیە.
هه‌روه‌ها وەزارەتی
ناوخۆی ئێران له راگەیه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەرەنگاریی لە گەڵ
ئاژاوەگێڕییەکان بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتی بوون بە گوێرەی یاسا و شەرع ئەنجام
دەدرێت.
باسله‌وه‌كراوه، "ئاژاوەگێڕیی و پشێویی" سەرشەقام هیچ ئەنجامێکی نییە جگە لە پەرەدان بە
نائارامی و تێکدانی ئاسایشی ژیانی خەڵک.