"بایەعی خێزانە دەوڵەمەندەكان رادەگیرێت"
10:18 - 17/09/2022
306 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق، وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک دەکات بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەت، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری 31ی 12ی ئەمساڵ سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لە دوای ئەو بەروارەوە کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان،بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت،کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی، کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان".
وەزارەتی بازرگانی عێراق، راشیگەیاندووە، كە بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک، لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک، کە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە.