506 کوردستان

رێزان جاوید فه‌رمانده‌ی پژاك له‌ رۆژئاوای كوردستان شه‌هید بوو

01:31 - 10/08/2022

"زەمەن"

 

دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیرە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ، یوسف مەحمود ڕەبانی، ناسراو به‌ رێزان جاوید فەرماندەی پژاک شەهیدبووە، کە بۆ سەردان چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ حەمرین عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمی جزیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییدا ڕایگەیاند: لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیادا لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ، کە تێیدا چوار کەس شەهیدبوون، ژمارەیەک کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان یوسف مەحمود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو.

یوسف مەحمود ڕەبانی ناسراو به‌ ڕێزان جاوید، ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بووه‌، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان - کۆدار بووە.

دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیر ئاماژەی بەوەشکردووە، یوسف مەحمود ڕەبانی بۆ سەردان چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵک کۆببێتەوە و لە نزیکەوە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ببینێت، هەروەها کاری دەکرد بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان.

دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای کوردستان سەرەخۆشیی لە گەلی کوردستان بەگشتیی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیی دەخوازێ، “بۆ ئەو زیانە نیشتمانییە گەورەیە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن