بڕیارێكی كۆنگره‌ی پارتی زیاتر له 200 پهرلهمانتارو وه‌زیری حزبه‌كه‌ی نیگه‌ران ده‌كات
11:31 - 09/08/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی پارتی ئه‌مجاره
بڕیار ده‌دات كه هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره به هه‌ڵبژاردن بچنه هۆڵی كۆنگره‌وه
و ئه‌و بڕیاره‌ش زیاتر له 200 وه‌زیرو په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه‌ی نیگه‌ران
كردووه.
ئیدریس هادی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی
١٤ی پارتی رایگه‌یاند، جگه له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لیژنه‌ی
ئاماده‌كار، هه‌موو ئه‌ندامانی دیكه ده‌بێت به ده‌نگدان و له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه
ببنه ئه‌ندامی كۆنگره و كه‌س به ته‌زكییه به‌شداری پێناكرێت.
لە ئێستادا پارتی زیاتر له 200 په‌رله‌مانتاری
له هه‌رێم و به‌غداو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌رێم و نهینهواو كه‌ركوك
و دیاله هه‌یه، كه پێگه‌ی حكومییان پله تایبه‌ته و به‌م بڕیاره نیگه‌ران
بوون كه به ته‌زكیه نه‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره‌و بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
"زه‌مه‌ن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی
ناو پارتیه‌وه زانیویه‌تی كه ئه‌و پهرلهمانتارو وه‌زیرو ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نانه
به‌نیازی به‌رزكردنه‌وه‌ی یاداشتێكن بۆ سه‌رۆكی پارتی كه ئه‌وان به بڕیارێكی تایبه‌ت
بكرێنه ئه‌ندامی كۆنگره.
له‌به‌رامبه‌ردا كادیرانی رێكخستن و مه‌كته‌به‌كانی
پارتی دژی ئه‌وه‌ن هه‌ڵاوێردن بۆ ئه‌وان بكرێت، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان له
دۆخێكی ئابوری باشدان و وه‌ك كادیرانی رێكخستن و لقه‌كان كاریان بۆ پارتی نه‌كردووه.
به‌پێی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی پارتی، کۆنگرەی 14
هه‌مینی حزبه‌كه‌ی لە شاری دهۆک دەبەسترێت و ئەندامانی کۆنگرە ٨٠٠ کەس دەبن و کۆنگرە
لە کۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر یان هەفتەی یەکەمی
مانگی نۆڤه‌مبه‌ر بەڕێوەدەچێت.
پارتی بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه لیژنه‌یه‌كی بیست
و یه‌ك كه‌سی به سه‌رۆكایه‌تی ئیدریس هادی پێكهێناوه و ئه‌و لیژنه‌یه به‌شێكی
كاره‌كانی راپه‌ڕاندووه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار،
له سه‌دا 25ی به‌شدارانی كۆنگره ئافره‌ت ده‌بن و بڕیاریش دراوه هه‌ر كه‌سێك
پاره و دیاری ببه‌خشێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له كۆنگره‌كه دوور بخرێته‌وه.