بەهۆی پشووەكەوە ئەم گۆڕانكارییە لە دابەشكردنی مووچە كرا
10:00 - 07/08/2022
زەمەن
بەهۆی پشووەكەی رۆژی عاشوراوە، گۆڕانكاری لە دابەشكردنی مووچەدا كرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانکی ناوەندی هەرێم بە "زەمەن"ی راگەیاند: بەهۆی پشووی دووشەممەوە دابەشکردنی مووچە رۆژێک دەچێتە دواوەو سێشەمە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و چوارشەممە مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و ئاسایش دابەشدەكرێت، ئەوانیی دیكەش هەریەکەو بۆ ڕۆژێك دواتر.
رۆژی دووشەممە، یه‌كی ئاب وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 7 ی بڵاوكرده‌وه‌و یه‌كه‌م شوێن وه‌زاره‌تی تەندروستی مووچه‌ی وەرگرت.
به‌پێی خشته‌كه، لە 20 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكان دابەش دەكرێت.
هه‌مان ڕۆژ، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌ت، رایگه‌یاند: هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا جوتیار عادل، وتی: لە شەش مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان 5 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە تەرخانکردووە و حکومەتی فیدڕاڵیش تەنها 400 ملیار دیناری ناردووە.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی 1 و 10ی موحه‌ڕه‌م به ساڵنامه‌ی كۆچی، له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌بێته پشووی فه‌رمی.