1719 تەندروستی

هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە

05:24 - 06/08/2022

زۆر هۆكار هه‌ن به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له‌ خوێندا، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ زیاتر له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ڕووئه‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕین یان زیادكردنی بڕی ده‌رمانه‌كانی شه‌كره‌.


هەندێ جار به‌هۆی به‌كارهێنانی جورعەیەکی زۆری ده‌رزی ئه‌نسۆلین بەتایبەتی ئەنسولینی صافی یان ئەنسولینی خابط(ئەنسولینە ڕوونەکە یان ڵێڵەکە) یان ئەگەر نەخۆشەکە ئەنسولین لەخۆی بدات بەڵام دوای ئەوە نان نەخوات یان زۆر وەرزش بکات.


 لەم حاڵەتانەدا لەوانەیە شەکرەکەی زۆر دائەبەزێت. هەندێ دەرمانی تری شەکرە کە پێش نانی بەیانیان ئەخورێت (وەکو گروپی Sulfonylurea، حەبە قوبرسیەکە) لەوانەیە شەکرە دابەزینێت.


هۆكاره‌كانی تر بۆ نه‌خۆشی دابه‌زینی شه‌كر وه‌كو زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، لابردنی به‌شێكی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ،نه‌خۆشی جگه‌ر(وه‌كو له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر)،نه‌خۆشی سستی گورچیله‌ ولەكاركەوتنى رژێنه‌كانی سه‌ر گورچیله‌ و گرێی په‌نكریاس و گریێی ژێر مێشكه‌ رژێن و هەوكردنی سەختی خوێن، و به‌كارهێنانی هه‌ندێ داووده‌رمانی وه‌كو ده‌رمانی خه‌مۆكی و ده‌رمانی دژی مه‌لاریا، هه‌ندێكی جاریش برسیه‌تیه‌كی زۆر و درێژخایه‌ن ئاستی شه‌كر له‌ خوێن دائه‌گرێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن