وهزارهتێك دهرگای دامهزراندنی كردهوه
09:29 - 01/07/2022
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزارەتی كار و كاروباری
كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی
بڕوانامەی دبلۆم لە ڕەگەزی نێر هەیە بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ
بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە سێ پارێزگاكەی هەرێم.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
بڵاویكردەوە، كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم
لە ڕەگەزی نێر هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی
پاسەوان لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی
هەولێر، سلێمانی، دهۆك.
ئەوەشخراوەتەڕوو،مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە
هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی،
دهۆك) بێت، تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت، باڵای لە 170سم كەمتر نەبێت، كێشی لە
نێوان 60 – 70 كیلۆگرام بێت.
هەروەها، پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کەلەفۆرمەکەدا پڕی
دەکاتەوەو دەبێت بەدۆکیومێنت وبەڵگەنامە بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە
گەرزانیارییەکانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە.