وه‌زاره‌تی ناوخۆ: نزیكه‌ى 7هه‌زار چه‌ك و زیاتر له 40هه‌زار فیشه‌كى جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
07:17 - 01/07/2022
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تى
ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى چه‌ك و فیشه‌كى ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوى
بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌كه نزیكه‌ى 7هه‌زار چه‌ك و زیاتر له 40هه‌زار فیشه‌كى
جۆراوجۆر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستیان
گرتوه به‌سه‌ر 2228 ده‌مانچه‌و 1811كڵاشنكۆف و 3222تاپڕو بادى.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌رله‌ماوه‌ى رابردودا ده‌ستگیراوه
به‌سه‌ر 26هه‌زارو 523 فیشه‌كى تاپڕو 9524 فیشه‌كى كڵاشینكۆف و 748 فیشه‌كى
ده‌مانچه.
ئه‌وه له كاتیكدایه، به‌هۆى زۆرى روداوه‌كانى كوشتن له‌هه‌رێمى
كوردستان، حكومه‌ت بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كى بێ مۆڵه‌تدا بگیرێت و هه‌ڵمه‌تێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه و
له زۆربه‌ی شوێنه‌كان بازاڕی چه‌كفرۆشان داخراون.