مامۆستایهكی ئاینیی له دهۆك له وتاردان دورخرایهوه
06:56 - 01/07/2022
زهمهن_دهۆك
مامۆستایەکی ئاینی لە پارێزگای
دهۆک رایگەیاند، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی ئەو پارێزگایەوە ئاگادارکراوەتەوە
بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە وتاری هەینی دوردەخرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی مامۆستا شڤان
حەمۆدی وتارخوێنی مزگەوتی مەلحەم محێ لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند،
ئاگادارکراوەتەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە وتاری هەینی دوردەخرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی لە بەسێک لە وتارەکانیدا باسی گەندەڵی دەسەڵاتی کردووە
ئەو بڕیارە لە دژی دەرکراوە.
هاوکات، بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی دهۆک رایگەیاند، ئەو
مامۆستایە حکومەتی تۆمەتبار کردووە و رەمزە نیشتیمانیەکانی بێبەها کردووە بۆیە
بڕیاری راگرتنی وتارەکانیان داوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر ئەو مامۆستایە بە خۆیدا
بچێتەوە و داوای لێبوردن بکات لە بڕیارەکەیان پاشگەزدەبنەوە.