273 کوردستان

بەتۆمەتی"تیرۆر" كەسێك لە سلێمانی دەستگیركرا

08:30 - 27/06/2022

زەمەن


شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق، دەستگیرکردنی كەسێكی لە سلێمانی راگەیاند، كە تۆمەتی تیرۆری لەسەرە.

شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، توانرا تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکرێت.

شانەی راگەیاندنی سەربازی دەڵێت: تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگای عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا رادەستی بەغداد دەکرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن