بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پرسه ده‌خاته ئه‌فغانستانه‌وه
09:40 - 22/06/2022
"زەمەن"
دەزگای بەڕێوەبردنی
کارەساتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەشێک لە ئەفغانستان و
پاکستانی هەژاند، به‌هۆیه‌وه لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لانیکەم 130
کەسی گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت 250 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
محەمەد نەسیم حەقانی،
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه رایگەیاند، زۆرینەی ئه‌وانه‌ی گیانیان لەدەستداوه لە پارێزگای
پەکتیکان کە 100 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و 250 کەسیش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه له پارێزگاكانی نه‌نگه‌رهار و خوستیش خه‌ڵك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دواتر ژماره‌كه‌ی
ئاشكرا ده‌كرێت.
میدیاکانی ئەفغانستان
باسیان لەوە کردووە لە پارێزگای پاکتیکا ده‌یان قوربانی هه‌ن و له ئیسلام ئابادی
پایتەختی پاکستان و بەشێک لە هه‌رێمی پەنجاب و ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان هەست
به بومه‌له‌رزه‌كه کراوە.
میدیای ئه‌فغانستان ژمارەی قوربانییەکانیان
بە ١٥٥ کوژراو و ٢٥٥ بریندار مەزەندە کردووه، به‌ڵام كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه 250 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، پێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە.
لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی
ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، گوڕی بوومەلەرزەكە 6.1 پلە بووە، 44 كم له دووری شاری
خوست لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویداوە و بە قووڵایی 51 كم بووە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی
یۆرۆ و دەریای ناوەڕاست لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، به‌درێژای
نزیکەی 500 کیلۆمەتر، 119 ملیۆن کەس لە پاکستان و ئەفغانستان و هیندستان هەستیان بە
بومهلەرزەکە کردووە.