ئاڵا تاڵەبانی کرا بە ڕاوێژکار
02:07 - 18/06/2026
زەمەن_هەواڵ
ئاڵا تاڵه‌بانی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، له به‌غدا پۆستێكی نوێی وه‌رگرت و كرا به راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ژنان.
ئه‌مڕۆ، پێنجشەممە، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئاڵا تاڵه‌بانی، رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ژنان دراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئاڵا تاڵه‌بانی چه‌ندین ساڵه وه‌ك په‌رله‌مانتار و چالاكوانی دیاری بواری ژنان له به‌غدا كارده‌كات و ناوێكی ناسراوه له شه‌قامی عێراقیدا.