دامەزراوەی پەی: لەهەرێمی کوردستان پەرلەمانتار هەیە بەڵام پەرلەمان بوونی نییە
05:00 - 24/06/2026
زەمەن - هەواڵ
امەزراوەی پەی لە ڕاپۆرتێكدا وێنەیەکی نالەباری پەرلەمانی کوردستان نیشاندەدات کە بەهۆی ململا‌نێی حزبییەوە لە ئەرکە دەستورییەکانی دابڕاوە و بوەتە هۆی دروستبونی بۆشاییەکی یاسایی مەترسیدار. ئەم دۆخە نەک تەنها ژیانی هاوڵاتیانی لە ڕوی موچە و خزمەتگوزارییەوە خستوەتە مەترسییەوە، بەڵکو پێگەی هەرێمی لە بەرامبەر دەستوەردانەکانی بەغدا لاواز کردوە؛ بۆیە چارەسەر تەنها لە کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمان و ڕزگارکردنیەتی لە هەژمونی حیزبایەتی لە ماوەیەکی دیاریکراودا.
دامەزراوەی پەی
بەناونیشانی “نرخی بۆشایی یاسایی و سوێندی بەجێنەگەیاندراو، کارانەبوونی پەرلەمان،
قەیرانی دامەزراوەیی و مەترسییەکانی داهاتوو” راپۆرتی چوارەم لە خولی شەشەم بڵاودەکاتەوە.
دامەزراوەی پەی
بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت “هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە سێ
ساڵ و شەش مانگە لە بۆشایی یاسایی و دامەزراوەییدا دەژی. ئەم دۆخە تەنها کێشەیەکی
سیاسی یان ململا‌نێی نێوان حیزبەکان نییە، بەڵکو قەیرانێکی ڕاستەوخۆی پەرلەمانی، یاسایی،
دارایی، چاودێری، متمانەی گشتی و نیشتیمانییە”.
ئاماژەی بەوەشداوە،
لەگەڵ ئەوەشدا، ماوەی ساڵێک و حەوت مانگ زیاترە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان کراوە، بەڵام تا ئێستا پەرلەمان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە کارا نەکراوەتەوە.
دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراوە، لیژنەکان پێک نەهاتوون، حکومەتی نوێ متمانەی پەرلەمانی
وەرنەگرتووە، بودجە پەسەند نەکراوە، چاودێریی حکومەت نەکراوە و پرسی موچە و قەیرانە
گشتییەکان بە شێوەیەکی دامەزراوەیی نەخراونەتە ناو کارنامەی پەرلەمان.
دامەزراوەی پەی
لە ڕاپۆرتەکەیدا تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی “هەرێم لە دۆخێکی نائاساییدا دەژی: پەرلەمان
هەیە، بەڵام دانیشتن و چاودێری و یاسادانانی کاریگەر نییە، پەرلەمانتار هەیە، بەڵام
پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی چاو‌دێر و لێپرسینەوە هەڵناسوڕێ، هەڵبژاردن کراوە، بەڵام
ئەنجامەکەی نەبووەتە دەسەڵاتێکی دامەزراوەیی و خزمەتگوزاری. دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان
کە لە (2/12/2024)دا کرا، تا ئێستا بە شێوەیەکی (کراوە) ماوەتەوە و قەیرانەکە بەهۆی
نەگەیشتنی هێزە براوەکان بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ قووڵتر بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو
“لە ئاستی سیاسییەوە، هەرێم تووشی پەککەوتنی دامەزراوەکانی دەسەڵات بووە. پارتی، یەکێتی
و هێزەکانی تر هەر یەک بە شێوەی خۆیان پێداگری لەسەر پشکی سیاسی و هاوسەنگی دەکەن،
بەڵام ئەو ململا‌نێیە لە کۆتاییدا بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی دەبێتە دواکەوتنی حکومەت،
بێکاریی پەرلەمان و نەبوونی چاودێری لەسەر موچە، بودجە، داهات و خزمەتگوزارییەکان.
هەڵبژاردن دەبوو دەرگای نوێکردنەوەی متمانە بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا زیاتر وەک سەرچاوەی
ململا‌نێی پۆست و دەسەڵات دەرکەوتووە. کە ململا‌نێکان دۆخی هەرێمیان گەیاندۆتە
ئاستێکی قورس و مەترسیدارەوە”.
ژمارەیەک داتای
دامەزراوەی پەی لەبارەی پەککەوتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ نزیکەی دوو ساڵ:
پێویست بوو لیژنەکانی
پەرلەمان لەو ماوەیە نزیکەی (680) کۆبوونەوەیان بکردایە
پێویست بوو پەرلەمان
لەو ماوەیەدا نزیکەی (156) دانیشتنی بکرایە
پێویست بوو پەرلەمان
لەو ماوەیەدا نزیکەی 78 دانیشتنی تایبەتی لەگەڵ حکومەت بکرایە
پێویست بوو لەو
ماوەیەدا پەرلەمانتاران سەدان پرسیاریان ئاراستەی حکومەت بکرایە
پێویست بوو چەندین
پڕۆژە و پێشنیازی یاسا پێشکەش، تاوتوێ و پەسەند بکرابایە
پێویست بوو چەندین
یاسای کارپێکراو هەڵسەنگێنرابانەوە و ئەوانەی کە لەگەڵ پێویستییەکانی ئێستای هەرێم
ناگونجێن، هەموار بکرابان.
پێویست بوو یاسا
فیدراڵییە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی هەرێمدا ڕێکبخرابان و شێوازی جێبەجێکردنیان
دیاری کرابایە
پێویست بوو پەرلەمان
لە پرسە نیشتیمانییەکاندا هەڵوێست و بڕیاری دامەزراوەیی هەبوایە
پێویست بوو بودجەی
ساڵانی 2025 و 2026 پەسەند بکرابایە
یەکێک لە مەترسیدارترین خاڵەکانی ڕاپۆرتەکە، باسکردنی لاوازبونی قەوارەی هەرێمە لە بەردەم بەغدا. غیابی پەرلەمانێکی کارا ڕێگەی بۆ دادگای فیدراڵی و حکومەتی عێراق خۆش کردوە تا بە ناوی پڕکردنەوەی بۆشایی یاسایی، دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە کاروباری دارایی، نەوتی و دادگایی هەرێمدا بکەن، ئەمەش مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر سەروەری و دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.
ڕاپۆرتەکە ڕەخنە لە بێدەنگی پەرلەمانتاران دەگرێت و جەخت دەکاتەوە کە ناتوانن تەنها بیانوی "ڕێکنەکەوتنی حیزبەکان" بهێننەوە. پەرلەمانتاران بەرپرسیارن لە شکاندنی نیسابی کۆبونەوەکان و دەبێت بە ڕاشکاوی ڕاپۆرت بدەنە هاوڵاتیان و فشار دروست بکەن، چونکە بەردەوامیی ئەم دۆخە متمانەی جەماوەری بە دیموکراسی و پرۆسەی هەڵبژاردن گەیاندوەتە نزمترین ئاست.
وەک ڕێگەچارە، دامەزراوەی پەی داوای دانانی خشتەیەکی کاتیی خێرا دەکات و پێشنیار دەکات لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و لە 90 ڕۆژدا هەمو بڕیارە ستراتیژییەکان بگەڕێنرێنەوە ناو پەرلەمان. هەروەها هۆشداری دەدات کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختە و بنبڕکردنی هۆکارەکان، تەنها بەرهەمهێنانەوەی هەمان قەیرانە بە ڕوکەشێکی نوێوە.
له 20ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024ه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه به‌ڵام تائێستا پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن و نه‌توانراوه كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ناكۆكیه‌كانی ئه‌و دو حزبه دوای هەڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق جارێكی دیكه فراوانتر بون، له‌ماوه‌ی رابردوشدا زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردولا ئه‌نجامدراون به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن هه‌م له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌رێم و هه‌میش له عێراق.
هەرچەندە لە 2ی 12ی 2024 په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د سلێمان وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئه‌نجامدا و 97 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كانی بەشداریانكرد كە پارتی 39، یه‌كێتی 23، نه‌وه‌ی نوێ 15، یه‌كگرتو 7، پێكهاته‌كان 5، ره‌وتی هه‌ڵوێست 4، هاوپەیمانی کوردستان 1 کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 1، په‌رله‌مانتارێكی جیابوه‌وه له كۆمه‌ڵ، سوێندی یاساییان خوارد. ئەو پەرلەمانتارانەی كە بەشداریان نەكرد بریتین لە لاهور شێخ جەنگی، عومەر گوڵپی و عەبدولستار مەجید.
دو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد و بایكۆتیان كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڕیارێكی حزبه‌كه‌یان كه هه‌ڵبژاردنی 20ی 10ی 2024یان به "دیزاینكراو" ناوبرد و ڕایانگه‌یاند، به‌شداری په‌رله‌مان و حكومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵام هێرۆ عه‌تار له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری حزبه‌كه مامه‌ڵه‌ی كرد و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد. هەروەها لاهوری شێخ جەنگیش بەشداری دانیشتنەكەی نەكرد.
پەککەوتنی پەرلەمان بۆ ماوەیەکی درێژ وایکردوه کە هەرێمی کوردستان بکەوێتە حاڵەتی "بۆشایی یاساییەوە"، زۆرینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی یاساییان به‌سه‌رچوه له‌وانه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ش هیچ چاودێریه‌كی په‌رله‌مان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا نیه.