1163 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟

10:40 - 18/06/2022


زه‌مه‌ن - لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 18-6-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
تۆ لەو کەسانەی کە دەتەوێت هەموو شتێک بۆ خۆت بێت، کارەکەت و خێزانەکەت تێکەڵ بەیەک مەکە چونکە دوو شتی جیاوازن.

گا (4/20 بۆ 5/20)
کاتی ئەوە هاتووە هەموو پلانەکانت بخەیتە بواری جێبەجێکردنەوەو رێگە بەکەس مەدە قسەی تێدا بکات، هەوڵبدە پشوو وەرگریت و بخەویت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بۆت دەردەکەوێت کە خۆشەویستەکەت چیت لێت دەوێت و داهاتووت دەکەوێتە دەست کەسێکی زۆر خراپ، پێویستە زۆر ئاگاداری خۆت بیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی ئەوەی کەسێکی رێکیت لە کارکردندا دەگەیت بە ئەنجامێکی زۆر باش و هەمووان پشتگیریت دەکەن و لەرووی مادیشەوە هاوکاریت دەکەن.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
کارەکەت زۆر خۆشدەوێت و بەردەوام هەوڵدەدەیت پەرە بە تواناکانت بدەیت، دەوروبەرەکەت ئیرەییت پێدەبەن و حەز بە خۆشیت ناکەن.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە کارێکتدا پشتگیری دەکرێیت و بەوهۆیەوە بڕیار دەدەیت گەشتەکەت دوا بخەیت، گرنگی بە خێزانەکەت بدە و رێگە مەدە کەس نێوانتان تێکبدات.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
زیادەڕۆیی مەکە لە خەرجییەکانت چونکە تووشی قەیرانێکی زۆر دەبیت، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە و تێکەڵی کەس مەبە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە خۆشەویستیدا خۆپەرستی و خۆبەزل زان نابێت بوونی هەبێت، تۆش لەسەر ئەو رێگا بەردەوامیت و باجەکەشی بە قورسی دەدەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
 تۆ بەبەراورد بە هاوپیشەکانی دیکە زیاتر بایاخ و هەیە لای بەرپرسەکانت، ئەم کەسایەتیت بۆ شتی خراپ بەکار مەهێنە با بە جوانی بمێنیتەوە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەت سوپرایزێکت بۆ دەکەن و تووشی شۆک دەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆتایی بە کێشەکان دەهێنن و پەڕەی نوێ هەڵدەدەنەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەوڵبدە خۆت لە فشاری زۆری دەروونی بپارێزە و پشوو وەربگرە بۆ ئەوەی بتوانیت لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت و بزانی چیت لێ دەوێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەوڵمەدە کە شوێنی کارەکەت بگۆڕیت چونکە لەو باشترت دەست ناکەوێت، خۆشەویستەکەت پێویستی پێت دەبێت، لەرووی مادییەوە هاوکاری بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن