له ههولێر پیاوێکی بەتەمەن بە وێنەی گەنجێک چەند خانمێکی هەڵخەڵەتاندووە
06:48 - 26/05/2022
زهمهن_ههولێر
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بەتەمەنی
راگەیاند، کە وێنەی گەنجێکی بۆ هەڵخەڵاتاندنی چەند ئافرەتێک بەکارهێناوە.
هۆگر عەزیر، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند، " پیاوێکی
بەتەمەن لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە لەگەڵ چەند خانمێک قسەی کردووە و وێنەی
گەنجێکی راگەیاندکاری بۆ ناردوون و خۆی بەو گەنجە ناساندووە، دوای ئاشکراکردنیشی
پیاوە بەتەمەنەکە دەستگیرکراوە ".
ئاماژهی بهوهشكرد:" تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای گەنجەکە
دەستگیرکراوە و بە پێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن
بەندکراوە".