604 کوردستان

گەنجێكی كورد دەڵێ بە "جێگری پارێزگاری لەندەن" دیاریكراوم

01:28 - 26/05/2022

زەمەن

سەرباز بەرزنجی، گەنجێکی خەڵكی ناوچەی حاجیاوای هەرێمی كوردستان، دەڵێ بە "جێگری پارێزگاری لەندەن دیاریكراوم".


سەرباز بەرزنجی، لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی لەندەن لە بەریتانیا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

سەرباز بەرزنجی رایگەیاند: ئەمڕۆ لە ڕێوڕسمێکی شایستە و تایبەتدا سەرەڕای ئەرکی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرکێکی ترم پێسپردرا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەن وەک جێگری پارێزگار ھەڵبژێردرام.

وتی: شەرەفێکی مەزنە مرۆڤ بتوانێت خزمەتی کۆمەڵگا و خەڵکی خۆی بکات و ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی ھاوڵاتیان و ڕابردووی خۆی لەیاد نەکات.

وتیشی: زێدەتر خۆشحاڵ بووم لەو ڕێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردیەوە سوێندی یاسایم بەجێگەیاند. بەوپەڕی توانامان ھەوڵدەدەین لە ئاستی متمانە و چاوەڕوانی ئێوەدابین.

 

بەپێی زانیارییەكان، ئەم گەنجە بە تەنیا جێگری پارێزگار_سەرۆك شارەوانی_نیە، بەڵكو بووە بە جێگری سەرۆک شارەوانی گەڕەكی لامبێپ لە لەندەن، ئەوە لە كاتێكدایە شارەكە زیاد لە ٣٠ شارەوانیی خۆجێیی هەیە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن